
دوعا خه‌لیل ئه‌سوه‌د، ئه‌و كچه ئێزیدییه‌ی به‌به‌رد كوژرا، به‌چل ملیۆن دینار له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌یدا سوڵح كرا.
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاوێنه ڕایگه‌یاند، دایكی دوعا ڕازی كرا له‌ڕێگای سوڵحه‌وه له‌تۆمه‌تباره‌كان خۆشبێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه كه‌سوكاره‌كه‌ی دوعا، به‌رانبه‌ر به‌وه‌رگرتنی چل ملیۆن دینار له‌و كه‌سانه خۆشبوون كه ده‌ستیان هه‌بووه له‌كوشتنی كچه‌كه‌یاندا.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونیكرده‌وه كه پاش ئه‌وه‌ی سوڵح له‌نێوان كه‌سوكاری دوعا‌و تۆمه‌تباره‌كاندا كراوه، كێشه‌ی ئه‌و دوانزه كه‌سه‌ی كه به‌كوشتنی دوعا تۆمه‌تباركرابوون، له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه چاره‌سه‌ركراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتووه، 17كه‌س له‌كوشتنی دوعادا تۆمه‌تباربوون، له‌و كه‌سانه پێنجیان تائێستا له‌زینداندان، دوانزه‌ی تریشیان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه، به‌پێی ئه‌م سوڵحه ته‌نها دوو كه‌س داوای یاساییان له‌سه‌ر ده‌مێنێت، به‌و پێیه‌ی هه‌ڵهاتوون‌و پۆلیس‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كێشه‌كه ڕێوشوێنیان نازانن.
سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كه‌ی ئاوێنه ئاشكرایكرد كه له‌م سوڵحه‌دا، ئه‌نجومه‌نی شارۆچكه‌ی به‌عشیقه كه پێكهاتووه له‌ئێزیدی‌و ئیسلام‌و مه‌سیحی، ده‌وریان بینیوه له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دا‌و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌كه‌دا، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه، پێشه‌مام (شێخ فاروقی ئێزیدی)، قه‌شه (جابر)و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامی ناوچه‌كه.
كچه ئێزیدی، دوعا خه‌لیل ئه‌سوه‌د ڕۆژی 7ی نیسانی 2007 به‌شێوه‌یه‌كی دڵڕه‌قانه له‌به‌عشیقه به‌به‌ردبارانكردن كوژرا‌و كوشتنه‌كه‌ی ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له‌ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه دروستكرد.
ساڵی پار پاش ئه‌م رووداوه له‌سه‌ر تاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان‌و هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراق، ئێزییدییه‌کان که‌وتنه به‌ر شاڵاوی ئازار‌و لێدان‌و کوشتن.
له‌میانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌شدا که ده‌کرایه سه‌ر ئێزییدییه‌کان، رێکخراوی قاعیده چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی له‌ناوچه ئێزییدییه‌کان ئه‌نجامداو کوشتنی ئێزییدییه‌کانیان حه‌ڵاڵ کرد که ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ئێزییدییکان ناوچه‌کانی خۆیان جیبهێڵن‌و په‌نا به‌رنه به‌رشاره ئارامه‌کانی کوردستان
+
نوشته شده در 2008/7/3ساعت 5:46 PM توسط شه‌ره‌ف
|
| Written by کاوه حسێن |
| Monday, 30 April 2007 |
به‌مه‌رگى په‌پووله‌ى عه شقى (دووعا) پیَشكه‌شه
ئه‌ى خوا چه‌ن زه‌لیله مرۆڤ , به مه‌رگى زه‌رده‌خه‌نه پیَئه‌كه‌نىَ. ئه‌ى مه‌رگ چه‌ن دڵته‌نگى , كاتىَ ژیان به‌به‌رچاوته‌وه ئه‌كوژرىَ.
ئاى له‌بچوكى مرۆڤ چه‌ن نه‌زانه , ئاى له‌گه‌وره‌ى تۆ (دووعا) گیان ,پیَكه‌نینت به‌عه‌قڵى بچوكى ئه‌و درندانه‌دا دیَت.به‌زه‌یت به بى َعه‌قڵیاندا دیَته‌وه.(دووعا)گیان تۆ ویستت به‌عه‌شقى پاك و خۆشه‌ویستیت مرۆڤه دڵپیسه‌كان فیَرى میهره‌بانى بكه‌یت ,ویستت شه‌یتانه دڵبه‌رده‌كان بكه‌یته‌وه به‌عه‌بدى خودا ,به‌لاَم ئه‌فسووس(دووعا) گیان هه‌زار ئه‌فسووس تۆ پیَ رِانه‌گه‌شتى وانه‌یه‌ك له‌مرۆڤ بوونمان پىَ بڵییته‌وه , ئاخر(دووعا)گیان كوا دره‌نده گوىَ له‌وانه‌ى خۆشه‌ویستى تۆ رِائه‌گرىَ , ئاخر(دووعا) گیان ئه‌و درندانه ده‌بوو میهره‌بانى له سه‌گه‌وه فیَربان ئه‌وه‌نیه سه‌گیش دڵى نایه به جوانى و ناسكى تۆى ئافره‌ت بوه‌رىَ له‌ئاستى تۆ هه‌موو دره‌نده‌یه‌كیش شه‌رمه‌زاره‌و سه‌ر دائه‌خات پیَیان حه‌یفه رِیَزت نه‌گرن.چونكه(دووعا) گیان تۆى ئافره‌ت خوداى گه‌وره رِیزى لىَ گرتووى, ئه‌وه‌تا خوداى گه‌وره تۆى ئافره‌تى هیَنایه بوون تاژیان به ئیَوه‌وه جوان بكات , هه‌ربه‌جوانى تۆى ئافره‌تیشه‌وه‌یه بانگى مرۆڤه‌كان ده‌كات بۆ به‌هه‌شت ,به‌لاَم جخار مرۆڤه‌كان ده‌یانه‌وىَ ئه م به‌هه‌شتى ژیانه‌شت لىَ بكه‌ن به دۆزه‌خ(دووعا)گیان.
(دووعا) گیان ئه‌وان هه‌رچىیه‌ك بن مرۆڤ نین درنده‌ن ,به‌لاَم چۆن درنده‌یه‌ك دره‌نده‌یه‌ك كه‌تائیستاش ناوى نیه.دره‌نده‌یه‌ك به نه‌فره‌ت كرا‌و له‌لاى مۆڤ له لاى خودا‌ش. درنده‌یه‌ك هه‌میشه هه‌ڵپه ئه‌كات بۆناشرین كردنى جوانیه‌كانى ژیان,درنده‌یه‌ك كه هه‌میشه له‌زه‌ت وه‌ر ئه‌گرىَ له‌رِنینه‌وه‌ى پرچى گوڵه‌كان.
بنوو(دووعا)گیان بىَخه‌م بنوو تۆ به‌شه‌هید بوونت بووى به‌رِۆمان,بووى به‌چیرۆك, بووى به نموونه‌یه‌ك بۆعه‌شق,بۆخۆشه‌ویستى,بۆژیان...
(دووعا)گیان تۆ ویستت به‌شه‌هید بوونت به‌و درنده عه‌قڵ نه‌خۆشانه بڵیَى رِاسته مرۆڤ دواى ئه‌وه‌ى به‌رد باران ئه‌كرىَو ئه‌كوژرىَ ده‌مرىَ , به‌لاَم هه‌میشه رووحى زیندووه بۆعه‌شق بۆ خۆشه‌ویستى بۆ ژیان. (دووعا)گیان من دڵنیام به‌ئیَستاشه‌وه دڵت نایه دووعاى شه‌ر له‌و درنده دزیوانه بكه‌یت , چونكه به‌زه‌یت به عه‌قڵى نه‌خۆشیانا دیَته‌وه.
(دووعا) گیان خۆزگه ئه‌و درنده عه‌قڵ كوورتانه, هۆشیان به‌قه‌د تاڵیَك له‌درِیَژى سمیَڵیان دریَژده‌بوو,دڵنیابه ئه‌وسا خۆیان له‌برى تۆ نه‌عله‌تیان له‌بىَ عه‌قڵى خۆیان ده‌كرد.
ئه‌وان به‌دواى پاراستنى شه‌ره‌ف كه‌وتوون ,بێ‌ئاگان له‌وه‌ى خۆیان كه‌بىَ شه‌ره‌فترین كه‌سن. ئاخر كام یاسا‌و كام رِیَسارِیَگاى داوه مه‌رگ رِاوى په‌پوله بكات ,ئه‌گه‌ر یاساى ژه‌نگ گرتووى ئه‌وان نه‌بیَت كه هه‌زار سه‌ده له‌عه‌ڵى ژه‌نگ گرتوویان كۆنتره. ئاخر كام ویژدان رِیَگاى داوه به‌رِۆژى رووناك به‌به‌رچاوى عه‌شقه‌وه‌خۆشه‌ویستى ئاوه‌ها به‌رده‌باران بكرىَ. نا(دووعا)گیان تۆ نه‌مردووى , ئه‌وان مردوون . چونكه ئه‌وان به‌خیلیان به‌تۆ ئه‌برد , نه‌یانتوانى وه‌كو تۆى گوڵ له‌پیَناوى عه‌شقا بمرن. (دووعا)گیان دڵنیابه ئه‌و درندانه به‌م رِه‌فتاره دزیَوه‌یان به‌پیَنووسى پرِ رِق وتووره‌ى ودرندانه‌یان به خه‌تیَكى رِه‌ش له‌سه‌ر رِووى سپى ژیان نووسیان ئیَمه رِسواین.
|
+
نوشته شده در 2008/7/2ساعت 6:0 PM توسط شه‌ره‌ف
|
ده‌سته‌کانی دۆعا تا ئاسمان ده‌فڕن حامید به‌هرامی – مه‌ریوان
مه‌ریوان - بانه‌مه‌ڕ – 1372
سومه‌ییه‌م دێته‌وه بیر؛ نه‌ت ده‌زانی نه‌زانی چی پێکڕژ. باوه‌ڕت نه‌ده‌کرد پیاوانێ به شه‌رف و نزیکانێ خوێن گه‌رم به قژ له سه‌ر خاک رای کێشن و به به‌رد و دار زرمه له سه‌ری پاکی هه‌ستێنن . قژی له خوێناوی خۆیدا بگرنه خه‌نه. نه‌ت ده‌توانی بیهێنیته پێش چاوی خۆت چلۆن خه‌ڵکی نه‌زان، ده‌وری لێ ده‌ده‌ن و به فیک و هۆڕ به زامه‌کانی سه‌ر سینگی پێ ده‌که‌نین و ده‌که‌وتن به پشتا و ده‌قلقانه‌وه و ئاسمانیان ده‌هاورده گریان.
به‌سه‌رهاته‌که‌یو ده‌خوێنده‌وه و فرمێسکه‌کانت ده‌رژانه سه‌ر زامه رۆحیه‌کانت. خه‌نسایشت ده‌هاته پێش چاو . له پشت سه‌ریه‌وه تاقم تاقم کچانی فریشته ئاسا ،کچانی ئاسمان ره‌ن ، کچانی ده‌ریا به‌خش ، ئوستاد و مامۆستای پیاوان دێن و هه‌نگاوه‌کانیان به‌ره‌و قاپیه‌کی ئاوه‌ڵا هه‌ڵده‌فڕن و له‌به‌ر ده‌رکه‌دا مریه‌م خاتون و ئاسیه خان و دایه خه‌دیجه باوه‌ش باوه‌ش سوز و میهره‌بانیان بۆ هه‌ڵ ده‌ڕێژن و ئامێزیان پڕ ده‌بێ له هه‌ڵاڵه سووره . زینه‌ب غه‌زاڵی و خوشکه به‌نانیش دێن و له به‌ر چاوت ئه‌ده‌ن له شه‌قه‌ی باڵ و ئه‌گه‌نه لای خوشکانی ماتڵ بوویان.
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/6/25ساعت 2:21 PM توسط شه‌ره‌ف
|
كۆچی سوور
ته رمێكیان
برده دیوانی خواكان
هه ر خوایه ك له مۆری پیرۆزی
نوێنه ری خۆی ده پرسی
مۆرێكی ره شی ده م قه ڵه شاوی لماوی
وه ك جێگای هه شتا
غه ره زه نی گا كووژ
به ده م خوایه كه وه پێكه نی و
حه وت جار
به به رده ڕه شه سوێندی خوارد
كه له مه زیاتر هیچ
هێزێكی شك نه ده برد
خواش بێزی له خۆی و
خاوه ن كتێب و
به رده ڕه شه كرد
مۆ رێكی فاقه داری زێوین
په نجه كانی كرده خاچ و
له بێده نگیدا
سێبه ری خۆی
كێشایه سه ر دڵی زه وی
خاوه نی خاچ
تا بڵێی عاجز
خۆی له خاچه كه شه ته ك دا‌و
مل كه چی فه رمانی خوا مایه وه
خواش چاوی له ده م لۆتێر بڕی
مۆ رێكی بۆ گه نی
به ڕه چه ڵه ك لاله شی
كه سه دان سووره گوڵینگ و
له ته پاچ و
گوڵه چڕژاوی ده م
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/6/11ساعت 2:10 PM توسط شه‌ره‌ف
|
به بونه ی به رده باران کردنی دوعا
له گزینگی مانگه شه وی کومه لگای به شه ریه تدا، له گوشه یه ک له م دنیا پر له ده رد و ئازاره دا که نیوی کوردستانه، به خروشانی ئاو وروبارو توانه وه ی به فرو، زیندوو بونه وه ی سروشت ده ست پی ده کات. ئه ستیره یه ک ئه دره وشیت و گولیک هیدی هیدی و به شه رمه وه سه ری له و خاکه پر له بی عده اله تیه وه و ناته بایی بی وینه له گه ل مافی ژنان وه ک ئینسان و مندالان، کوردستان هه لینا و له کومه لگای پر له ناکوکی و شه رو ئاژاوه گه وره بوو که ناوی دوعا بوو.
دوعا وه ک گولیک پشکوت، به لام بیری کون و گه نیوی کومه لگای پیاوسالاری و ئایینی ولاتی دوعا له گه شانه وه ی ئه و گولانه زور عاجیز ئه بن، دوعا به ده م ژیانه وه وه ک هاوته مه نه کانی خوی پی ئه که نی، به لام بیری دژی ئینسانی و دژی ژن غه مبار بوو، دوعا دلی پر له هیوای بو ژیان و داهاتوو لی ئه دا، به لام بی خه به ر له وه ی که حوکمی مه رگی له میژ بوو له ناو کور و کومه لی سه ر به بیری کون و گلاوی کومه لگای پیاوسالارانه و ئایینی
ده رچوو بوو.
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/6/3ساعت 2:23 PM توسط شه‌ره‌ف
|
| نوسه‌ر Azad |
| Saturday, 02 June 2007 |
|
هۆ خاتوونه پرچ ڕه‌شه‌که
تۆ جارێکی تر دێیه‌وه و
گوڵ باران و خۆر بارانی
هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه ده‌که‌ییت
که دڕک و ژانیان گرتووه
که په‌ت و ده‌ستاوی دووژمن
ده‌ناسن و ده‌گوشن
وه نا بینای
چاوی داقڵیشاوی پڕ له ترسیان
پرده‌که‌یه‌وه له ڕامان
پڕ ده‌که‌یه‌وه له وه‌ڵام
پڕ ده‌که‌یه‌وه له زیندان
******
هۆ خاتوونه دڵ زێڕه‌که
تۆ جارێکی تر دێیه‌وه و
ده‌ستی پیسی له‌رزۆکی به‌رد له چنگیان
له پشت که‌مه‌ر ده‌شارنه‌وه
له نێو مه‌نگی ده‌ریاچه‌ی چاوه‌کانتا
که قه‌واره‌ی دنیایه‌ک خۆشه‌ویستی تیا به‌دی بوو
چه‌شنی ورده ماسی چه‌توون
له سێبه‌رت
له بیستنی ده‌نگی نه‌رمی بێ نازت
سڵ ده‌که‌ن و بزر ده‌بن
چه‌شنی په‌له‌وه‌ری ته‌ریوو
له حه‌شارگه
له په‌ناگه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێن
تا بۆ دوا جار
|
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/6/3ساعت 2:8 PM توسط شه‌ره‌ف
|
| نوسه‌ر Azad |
| Saturday, 02 June 2007 |
|
هۆ خاتوونه پرچ ڕه‌شه‌که
تۆ جارێکی تر دێیه‌وه و
گوڵ باران و خۆر بارانی
هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه ده‌که‌ییت
که دڕک و ژانیان گرتووه
که په‌ت و ده‌ستاوی دووژمن
ده‌ناسن و ده‌گوشن
وه نا بینای
چاوی داقڵیشاوی پڕ له ترسیان
پرده‌که‌یه‌وه له ڕامان
پڕ ده‌که‌یه‌وه له وه‌ڵام
پڕ ده‌که‌یه‌وه له زیندان
******
هۆ خاتوونه دڵ زێڕه‌که
تۆ جارێکی تر دێیه‌وه و
ده‌ستی پیسی له‌رزۆکی به‌رد له چنگیان
له پشت که‌مه‌ر ده‌شارنه‌وه
له نێو مه‌نگی ده‌ریاچه‌ی چاوه‌کانتا
که قه‌واره‌ی دنیایه‌ک خۆشه‌ویستی تیا به‌دی بوو
چه‌شنی ورده ماسی چه‌توون
له سێبه‌رت
له بیستنی ده‌نگی نه‌رمی بێ نازت
سڵ ده‌که‌ن و بزر ده‌بن
چه‌شنی په‌له‌وه‌ری ته‌ریوو
له حه‌شارگه
له په‌ناگه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێن
تا بۆ دوا جار
|
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/6/3ساعت 2:8 PM توسط شه‌ره‌ف
|
سه‌رنج : خاتوو دوعا بووه قوربانی جه‌هاله‌تی پیاوان، بوه قوربانی له کۆمه‌ڵگایه‌کدا، که ڕیش سپی و پیا ماقوڵ دادوه‌ر و یاسا دا‌نه‌رن، بوه قوربانی فه‌توایه‌کی دینی.ئه‌م هۆنراوه‌یه، به‌ر جه‌سته‌ی ساته‌کانی پێش شه‌هید بوونی خاتوو دوعا و ساته‌کانی گیان ده‌رچوونی به دڕندانه‌ترین شێوه ده‌کات.
وێنه شیعرییه‌که که له زمانی خاتوو دوعاوه نووسراوه ، باس له چۆنیه‌تی ئه‌وین کردن و ساته‌کانی ڕۆح ده‌رچوونی ده‌کات، باس له ڕۆحیانه‌تی ئه‌و ده‌کات، که چۆن ئێستا له هه‌موو ژووانێکدایه، باس له دوا تکای خاتوو دوعا ده‌کات. من که هۆنراوه‌که‌م له شیوه‌ی وێنه شیعریدا نووسیوه، هێشتا فلیمه سامناکه‌که‌ی شه‌هید بوونی خاتوو دوعام نه‌بیینوه، به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌م، که ئه‌و خانمه، به چ زه‌حمه‌تییه‌ک گیانی پاکی کردۆته قوربانی ئه‌شق. من ته‌نها چه‌ند وێنه‌یه‌کی فۆتۆ گرافیم بینی، که چۆن ئه‌و خانمه له سه‌ر زه‌وی له به‌رده‌ستی شه‌مشه‌کوێره‌کانی جه‌هاله‌تدا، که‌وتووه و چاوه‌ڕوانی دوا به‌رد ده‌کات، تا ڕۆحی پاکی بۆ هه‌تا هه‌تایی، به‌ره‌و ئه‌ستێره، دوور له ده‌سستی پیاوانی دڵ ڕه‌ق به‌رێت. وێنه شیعرییه که ، که‌مێک دوور‌و درێژه، به‌ڵام چه‌نده له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته نامرۆییه بنووسرێت، هێشتا به ئازاری ته‌نها یه‌ک به‌ردی ده‌ستی ئه‌و جاهیلانه نابێت، که به‌ر جه‌سته‌ی خاتوو دوعا که‌وتووه. هیوادارم چۆن 11 ی سێپته‌مبه‌ر مرۆڤایه‌تی ڕاچڵه‌کاند، ئاواش گیان له‌د ه‌ست دانی خاتوو دوعا له پێناوی ئه‌شقدا، مرۆڤی کورد ڕاچڵه‌کێنێت و ببێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ڕێگرتن له دژی تووند‌و تیژی به‌رامبه‌ری ڕه‌گه‌زی مێ، ببێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ به ئاشکرا باسکردنی ئه‌شق، ببێته سه‌ره‌تایه‌ک، بۆ باوکان و دایکان، تاوه‌کو ڕێز له هه‌ستی کچه‌کانیان بگرن.
ئه‌شقه چیرۆکی دوعا
یه‌که‌م جار بوو
له‌بن دارێکدا وه‌ستابووم
ته‌ماشای ئاسمانم ده‌کرد
یه‌که‌م جار بوو
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/6/3ساعت 1:59 PM توسط شه‌ره‌ف
|
| Monday, 30 April 2007 |
|
میر گوتى : جوانترین به‌رد ئه‌و گاشه به‌ردانه‌ن ، كه له فیچقه‌ى خویَنى ( دوعا ) كاندا سوور دبن !
میر گوتى : جوانترین به‌رد ئه‌و گاشه به‌ردانه‌ن ، كه له فیچقه‌ى خویَنى ( دوعا ) كاندا سوور دبن ! میر گوتى : پیرۆززترین به‌رد ئه‌و به‌رده ره‌شانه‌ن ، كه له كه‌لله‌سه‌رى ( دوعا ) كاندا ووردو خاش ده‌بن ! میر گوتى : سه‌نگینترین به‌رد ئه‌و تاشه‌به‌ردانه‌ن ، كه بۆ گۆرِى ( دوعا ) كان ده‌یانكه‌ین به كیَل !
دوعا گوتى: ئیَوه به‌رد له ته‌یره‌ن ئه‌بابیله ده‌خوازنه‌وه ، تا رِه‌وه پۆرِى جوانیی پىَ ره‌جم كه‌ن ! به‌رد له مه‌رقه‌دى چاك و پیران قه‌رز ده‌كه‌ن ، تا گڵۆپى كۆلاَنه‌كانى عیشقى پیَ بشكیَنن !
ئیَوه به‌رد ده‌خه‌نه هه‌موو كانیله‌یه‌ك ، كاتىَ تیایدا مانگ رووت ده‌بیَته‌وه . به‌رد ده‌گرنه لق و پۆپى هه‌ر دارتویَك ، كاتىَ دووگیان ده‌بىَ به شیرینى ! به‌رد داویَنه نیَڵه نیَڵى هه‌ر چرایه‌ك ، كاتىَ شه‌لاَڵ ده‌بىَ له بینین !
دارلاستیكه‌كانتان ، هه‌میشه پرِن له به‌رد ، هه‌ڵفرٍین ده‌كوژن ! قۆچه‌قانیه‌كانتان ، هه‌میشه پرِن له به‌رد ، هۆشیارى ده‌كوژن ! چنگتان ، هه‌میشه پرِن له به‌رد ، په‌پووله ده‌كوژن !
قه‌لاَتى ئازادى ده‌رِووخیَنن و ... به‌رد ده‌دزن ! باڵه‌خانه‌ى یه‌كسانى كاول ده‌كه‌ن و... به‌رد ده‌ده‌زن ! ته‌لارى مافى مرۆڤ ویَرا ده‌كه‌ن و .. به‌رد ده‌دزن !
به‌به‌رد هیَللانه‌ى فیمینیسته‌كان ، تیَك و مه‌كان ده‌ده‌ن ! به‌به‌رد باوه‌ش و بوكه شووشه ده‌تۆقیَنن ! به‌به‌رد شووشه‌ى شه‌ره‌فى دوعاكان ده‌شكیَن !
ئیَوه .. به‌رد ده‌كه‌ن به ده‌ستارِوو ... مه‌مكى دوعاكانى پىَ ده‌هارِن ! به‌رد ده‌كه‌ن به ئاون و ... دڵى دوعاكانى پىَ ده‌كوتن ! به‌رد ده‌كه‌ن به باگوردیَن و ... چاوى دوعاكانى پىَ ده‌گیَرِن !
دوعا ده‌ڵىَ : ئه‌و ده‌مه به‌ردتان خۆشده‌وىَ : كه شاره زه‌نگه‌سووره‌یه‌كى پىَ هار ده‌كه‌ن كه‌باڵى چۆله‌كه‌یه‌كى پىَ هه‌لاج ده‌كه‌ن ! كه چاوى چرایه‌كى پىَ ده‌ریَژن . كه گه‌ردنى گوڵیَكى پىَ لار ده‌كه‌نه‌وه !
ئیَوه پرِن له كه‌ڵه‌كه به‌رد .. ئاته‌شگه‌كان ، پرِن له به‌رد . كڵیَساكان ، پرِن له‌به‌رد . مزگه‌وته‌كان ، پرِن له به‌رد . دیوه‌خانه‌كان ، پرِن له به‌رد . گیرفانه‌كانى میر ، پرِن له به‌رد ! |
Written by قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی
+
نوشته شده در 2007/5/22ساعت 11:28 AM توسط شه‌ره‌ف
|
ژنان له‌پارله‌ماندا شه‌ونخونى ده‌که‌ن
راوێژ عوبێد، هه‌ولێر
بڕیاروایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ژنان و ئافره‌تانى کوردستان دژى ژنکوژى شه‌ونخونییه‌ک له‌پارله‌مانى کوردستان‌دا رێکبخه‌ن.
بۆ گفتوگۆکردن و داکۆکیکردن له‌مافه‌کانى ژنان و ئافره‌تان له‌رووى یاسایى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، (32) رێکخراوى مه‌ده‌نى و رێکخراوه‌کانى ژنان و ئافره‌تان که‌مپینێکیان پێکهێنا، مه‌به‌ست له‌پێکهێنانى ئه‌و که‌مپینه‌ش ئه‌نجامدانى چه‌ندین چالاکییه، که یه‌که‌م چالاکیشى نوسینى یاداشتێک بوو دژى کوشتنى دوعا‌و کێشه‌ى کوشتنى ژنان به‌شێوه‌یه‌کى گشتى که له‌رێپیوانیکى هێمنانه‌دا رۆژى 27/4/2007پێشه‌کشى پارله‌مان کرا.
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/5/14ساعت 1:12 PM توسط شه‌ره‌ف
|
| Written by Azad |
| Sunday, 13 May 2007 |
|
سامان سیوه‌یلی - ئه‌ڵمانیا
له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌و چاڵاکیانه‌ی له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام دران به مه‌به‌ستی ڕیسواکردنی ئه‌و کرده‌وه دڕندانه‌ی دژ به کیژۆڵه‌ی کورد ( دوعا ) ئه‌نجام دراو بووه هۆی شه‌هیدبوونی، ڕۆژی 05.05.2007 هونه‌رمه‌ندی شانۆکار فرمێسک مسته‌فا نمایشێکی شانۆیی پێشکه‌ش کرد به ناونیشانی ( نمایشێک له دۆزه‌خه‌وه ) ، له شاری شتوتگاری ئه‌ڵمانیا، ده‌قی ئه‌م نمایشه و نواندن و ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ناوبراو خۆیه‌وه بوو. خاتوو فرمێسک له‌م نمایشه سه‌رنج ڕاکێشه‌دا که ڕۆڵی دوعای ده‌گێڕا په‌یامی ئه‌م قوربانیه‌ی ده‌ستی جه‌هاله‌تی له‌پاش شه‌هیدکردنی گه‌یانده بینه‌رانی نمایشه‌که، که چۆن قه‌ڵه‌ڕه‌ش هه‌واڵی وه‌یشومه‌ی گه‌له‌گورگیان پێداوه له کاتێکد دوعا سه‌رگه‌رمی خه‌ونه په‌مه‌ییه‌کانی سه‌ره‌تای لاوێتی بووه، دوعا له شتوتگارت پێی وتین من ده‌مویست ئه‌و خه‌ڵکه زۆره بۆ زه‌ماوه‌نده‌که‌م ئاماده‌بوونایه و له جێی به‌رد و بلۆک نوقڵ باران بکرامایه. دوعا به ده‌نگ و ڕۆحێکی یاخی نه‌فره‌تی له‌هه‌موو ئه‌و مێشک ژه‌نگرتووانه ده‌کرد که پیاده‌ی کولتورێکیان کرد هیچ پانتاییه‌کی بۆ ئه‌وین .. خه‌ون .. ڕوانین له پاشه‌ڕۆژ .. به‌ها مرۆییه جوانه‌کان ، تیا به‌دی ناکرێت. دوعا کاتێک ڕووی له براکه‌ی کرد به هه‌ستێکی لێوان لێو له یاخی بوون ، ئازاراوی وه‌ک ئازادی ئه‌و به‌رد و بلۆکانه‌ی جه‌سته‌ی ئه‌نجن ئه‌نجن کردبوو ووتی، براکه‌م ئه‌ی تۆ .. تۆ بۆ به‌دووی ئه‌م جه‌هاله‌ته که‌وتیت .. که‌م نامه‌ی دڵداریت به منا ده‌گواسته‌وه بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ت ؟.
|
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/5/14ساعت 12:52 PM توسط شه‌ره‌ف
|
+
نوشته شده در 2007/5/13ساعت 10:7 AM توسط شه‌ره‌ف
|
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان و لایه‌نه به‌رپرسیاره‌کان
رێزدار سه‌رۆکی پاڕله‌مان
رێزداران ئه‌ندامانی پاڕله‌مان
من کچێکی کوردم له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
نازانم به کام وشه‌و دێڕ له کام ده‌رد له کام زام ده‌ست پێ بکه‌م
ئه‌گه‌ر بڵێم شانازی ده‌که‌م که بۆ پاڕله‌مانی کوردستانه‌که‌م ده‌نووسم، له خۆشی‌دا هه‌ست به گه‌وره‌یی ده‌که‌م، درۆم نه‌کردووه.
به‌ڵام!!!
خۆزگا ئه‌و پارچه ئازاد کراوه ئه‌وه‌نده رێک و پێک و بێ زام و کێشه بوایه که ئه‌مڕۆ له نامه‌که‌مدا باسی کێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانم کردایه‌ت، باسی باکوور و رۆژئاوام کردایه‌ت. به‌ڵام که بیر رووداوه‌کانی باشووری کوردستانم ده‌که‌ومه‌وه ده‌ردی ئێجگار گران هه‌موو گیانم داگیر ده‌کات. که بیر له گه‌نده‌ڵییه‌کان و نه‌بوونی یاسا ئه‌که‌مه‌وه که هیچ رێگا و چارێک ره‌چاو نه‌کراوه بۆی و وا دیاره تا بڕوا خراپتر‌و ئاڵۆزتر ئه‌بێت، ئه‌گریێم.
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/5/13ساعت 9:22 AM توسط شه‌ره‌ف
|
پیرامون سنگسار فجیع یک دختر نوجوان در کردستان عراق!
روز 7 آوريل 2007 ، دختر 17 ساله ای بنام "دوعا"بوسيله اعضای خانواده و فاميل و طايفه خود در حضور پليس و نيرو های حکومتی در شه‌ر "به عشقيه" در منطقه "شيخان" کردستان عراق سنگسار و يا در واقع بلوک باران شد. چرا که وی بر اثر اصابت تکه های بلوک سيمانی ای که بسوی او پرتاب می شد به وضع فجیعی به قتل رسيد.
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/5/10ساعت 5:13 PM توسط شه‌ره‌ف
|
بۆ ئه و کچه دڵ پڕ له خۆشه ویسته ی که دڵی گه رمی به پارچه بلۆک ساردکرایه وه!!!
ئای دوعا گیان خۆزگه ده تزانی ئیمه له چ کاتێکدا ئه م ووشانه بۆ تۆ ده نووسین، دوورین له م دونیا واقیعیه‌ی كه ئیمه‌ی تیا ئه‌ژین، له گه ڵ دونیای خه یاڵه جوانه کان ئه و دونیایه ی هه رگیز زۆرداری تێدا نی یه و هه موو که س خۆی به رپرسه له خۆی و خه می رۆژگار نه یتاساندووه له گه ڵ ئازار وسوکایه تی پێ کردن.
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/5/10ساعت 5:10 PM توسط شه‌ره‌ف
|
ره خنه یه کی گه وره له دلیکی پر له ناسوره وه!
به بونه ی به رده باران کردنی دوعا
له گزینگی مانگه شه وی کومه لگای به شه ریه تدا، له گوشه یه ک له م دنیا پر له ده رد و ئازاره دا که نیوی کوردستانه، به خروشانی ئاو وروبارو توانه وه ی به فرو، زیندوو بونه وه ی سروشت ده ست پی ده کات. ئه ستیره یه ک ئه دره وشیت و گولیک هیدی هیدی و به شه رمه وه سه ری له و خاکه پر له بی عده اله تیه وه و ناته بایی بی وینه له گه ل مافی ژنان وه ک ئینسان و مندالان، کوردستان هه لینا و له کومه لگای پر له ناکوکی و شه رو ئاژاوه گه وره بوو که ناوی دوعا بوو.
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/5/10ساعت 5:4 PM توسط شه‌ره‌ف
|
بۆ وا حه‌په‌ساویت "دوعا " گیان ، ناشێت به نیاز بیت خودا له عه‌رشی خۆیه‌وه وه‌ك هه‌ور ، گرمه بكات و به موعجیزه‌یه‌ك ئه‌و ده‌ست و په‌نجانه هه‌ڵوه‌رێنێت كه په‌یتا په‌یتا به كه‌یفێكی سازه‌وه به‌رد بارانی كریستاڵی ڕۆحت ئه‌كه‌ن ؟!
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/5/10ساعت 4:52 PM توسط شه‌ره‌ف
|
بلۆك بارانی دوعا
له‌و کاته‌ی چاووت هه‌ڵێنا دوعا گیان
نه‌ت ده‌زانی بوونی تۆ تاوانه،
خؤشه‌ویستی حه‌رامه له کۆمه‌ڵگای ئێمه ؟
خۆ تۆ شتێکی ناشایسته‌ت نه‌کرد
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/5/10ساعت 4:47 PM توسط شه‌ره‌ف
|
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌مه‌ڕ قه‌تڵی دوعا له چاپه‌مه‌نی کوردی دا، ئێستاش چاپه‌مه‌نییه ئه‌وروپایه‌کان باس له ڕوودا و تڕاژیدیای کووشتنی دوعای کچه کوردی 17 ساڵانه ده‌که‌ن.
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/5/10ساعت 4:43 PM توسط شه‌ره‌ف
|
بانگه‌وازی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له سوئید بۆ:
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، رێکخراوه‌کانی پاراستنی مافی ژن، حیزب و رێکخراوه سیاسی و ئازادیخوازه‌کانی کوردستان، ژنان و پیاوانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ و ئازادی و یه‌کسانی!
کوشتنی کچێکی 17 ساله له هه‌رێمی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی کوردستان به تاوانی ئه‌وینداری و ئه‌وه‌ی که کورێکی خۆش‌و‌یستووه، دڵی هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ست که بروای به ئازادی و به‌رابه‌ری و مافی یه‌کسانی هه‌یه خه‌مبار کرد.
ئه‌وه‌ی که هۆی ئه‌و شێوه هه‌ڵس و که‌وته ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر دواکه‌وتووی کومه‌ڵایه‌تی، کولتووری زاڵی پیاوسالاری و داب و نه‌ریتی کۆن زۆر ئاشکرایه. ئه‌وه‌ی که ئه‌م کرده‌وه دژی مرۆڤایه‌تییه ئه‌وه‌ڵ کرده‌وه نییه و ئاخرین کرده‌وه‌ش نابێت جێگای گۆمان نییه، به‌لام گرینگ ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتدارانی حاکم له کوردستان ده‌بوا زیاتر هه‌وڵیان دابا و هه‌وڵ بده‌ن که یاساکان هه‌ر چی زیاتر له سه‌ر بنه‌مای مافی مرۆڤ دابنرێت و هاوکات به‌رێوه ببرێت. ده‌بێ سزای قورس بۆ ئه‌و که‌سانه دیاری بکرێت که توندوتیژی به هه‌ر شێوه‌یه‌ک دژی مروڤ به گشتی و دژی ژنان و منداڵان به تایبه‌تی به‌رێوه ده‌به‌ن.
بێده‌نگی له به‌رامبه‌ر کوشتنی "دوعا" خه‌یانه‌ت به بیری ئازادی ئینسان و مافی مرۆڤه. هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له به‌رامبه‌ر ئه‌م جنایه‌ته بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن، به رای ئێمه به قه‌د ئه‌و که‌سانه که خۆینی "دوعا"یان رشتوه، تاوانبارن.
یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ولاتی سوئید وێرای مه‌حکووم کردنی ئه‌م جنایه‌ته و ده‌ربرینی بێزاری خۆی له کوشتنی "دوعای" بێ‌تاوان، داوا ده‌کات که:
1- حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌و په‌ری شێلگیری و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک له کوشتنی "دوعا" ده‌ستیان بووه، دستگیر بکات و سزایان بۆ دیاری بکات. با دڵۆپه‌کانی خوێنی "دوعا" ببێته ئاخرین دڵۆپه خوێنی کچێکی کورد که به هه‌ر نێوێک، له کوردستان ده‌رێژرێت.
2- هه‌موو رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و مافی ژن، هه‌موو ئه‌ویندارانی رێگای ئازادی و به‌خته‌وه‌ری و هه‌موو ژنانی کوردستان به گشتی نابێت له به‌رامبه‌ر ئه‌م جنایه‌ته‌دا بێده‌نگ بن. به‌رزبوون و یه‌کگرتووی ده‌نگه‌کان ده‌توانێ گیانی کچان و ژنانی ئێمه له داهاتوودا له کوشتن و تۆندوتیژی بپارێزێ.
به‌و هێوایه که سزادانی بکۆژانی "دوعا" ببێته ده‌ستپێکی بنه‌برکردنی توندوتێژی دژی ژنان له کوردستان‌دا.
یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له سوئید
2007-04-28
سه‌رچاوه http://www.tewar2.blogfa.com
+
نوشته شده در 2007/5/10ساعت 4:34 PM توسط شه‌ره‌ف
|
سيمين چايچی(رئيس كميته زنان نويسنده كرد در انترنشنال پن)
نامه سرگشاده به مقامات حکومت کردستان عراق
رسانه های خبری و سازمانهای مدافع حقوق زنان
سازمان حقوق بشر عفو بین المللی دیده بان حقوق بشر
باردیگر تراژدی عشق ومرگ تکرارشد. این بار قربانی دختری 17ساله به نام دعا است که به جرم گسستن زنجیرهای سنت ومذهب درمعبد تعصب قربانی شد.
این بار دستهای جلادان شرف به خون دختری آغشته شد که جسورانه از خط قرمز قوانین ارتجاع قرون وسطایی عبور کرده بود.
قتل فجیع وغیرانسانی این دختر17ساله ایزدی در زمره شنیع ترین و و‌حشیانه ترین قتلهای ناموسی است. این قتل درشرایطی رویداد که حکومت کردستان علاوه براينكه هر ساله مبالغ قابل توجهی صرف تقویت نهادهای مدنی دفاع از‌حقوق زنان می‌نماید به جنبش هاي زنان كرد در مناطق ديگرهم كمك مي‌كند
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/5/10ساعت 4:14 PM توسط شه‌ره‌ف
|
...* بێده‌نگتر له تاوانێکی بێ حه‌یا * ...
... دایکیشم ناوی دۆعا بوو
دایکم هه‌رگیز باوه‌شی به باوکم نه‌فرۆشت .
یه‌که‌م جار خاڵه گه‌وره‌که‌م و مامم و باپیرم دوای چه‌ند رۆژ لێدان و کوتان به زۆری دایکمیان له ئامێزی باوکم نا .
دایم هه‌ر ده‌یقیژاند و هاواری ده‌کرد ... وام لێمه‌که‌ن ... لێم گه‌رێن ... ئه‌و پیاوه‌م ناوێ و ... .
به‌ڵام پیاو ماقوڵه‌کان رووبه‌ندی نه‌ریت زاریان به‌ست .
دایکم ماندوو بوو و هه‌ر به ده‌م گریانه‌وه سه‌یری جۆگه‌له‌ی خوێنی نێوگه‌ڵی ده‌کرد .باوکیشم به بزه بزه‌وه دۆخینه‌که‌ی توند کرده‌وه و خزمه‌کانیش له ده‌ره‌وه‌ی وه‌تاغه‌که چه‌پڵه‌یان بۆ زاوایه‌تی باوکم لێده‌دا .
ئیتر له‌وه به‌دوا دایکم هه‌موو شه‌وێ خۆی شل ده‌کرد و به بێده‌نگی ده‌چووه ژێر لێفه‌که‌ی باوکمه‌وه .
نازانم بۆچی به‌ڵام دایکم قه‌ت هاواری نه‌کرده‌وه .
***
له نێو زگی دایکمدا به ویره ویر ئه‌و گۆرانیه‌ی نه‌نکم ده‌کووته‌وه " من تاوانی ژوانێکی ره‌شم " و هه‌ر بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه ، بڵێی چاوره‌نووسی دایکم بۆ منیش دووپات بێته‌وه .
دیسان له ناو کۆری هه‌ڵپه‌رین و شادی‌دا ئه‌وه ته‌نیا من بووم ده‌گریام .زۆرم پێخۆش بوو هاتوومه‌ته دنیا به‌ڵام نه‌مده‌زانی بۆ چی ده‌گریم .
گوێم لێ بوو به باوکمیان کوت منداڵه‌که کچه .ئیتر تا ئێستاش ده‌نگی شادی و خۆشم نه‌بیسته‌وه .
بێئه‌وه‌ی بزانم بۆ چی و له‌به‌رچی ؟ هه‌ر ده‌گریام تا ئه‌و کاته‌ی به‌رده به‌هێزه‌کانی ده‌ستی باوکم و براکه‌م له قژی په‌رێشان و له سه‌ری بێباکم بوونه میوان . میوانێک که هه‌رگیز فه‌رموو فه‌رمووم بۆ نه‌کرد .
هه‌ستم به بووکێنی ده‌کرد چونکه هه‌ر وه‌کوو دایکم جۆگه‌له‌یه‌کی خوێن له منیشه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت .هه‌ڵبه‌ت له سه‌ری یاخیمه‌وه نه‌ک له نێو گه‌ڵی حه‌راممه‌وه .
هه‌رئه‌وه‌ش بوو جیاوازی من و دایکم و نه‌نه‌پیره‌م .
سارۆ خه‌لیقی
http://www.sarobekes.blogfa.com
+
نوشته شده در 2007/5/8ساعت 9:29 PM توسط شه‌ره‌ف
|
باوکى دوعا : دوعا نه‌بۆته موسوڵمان و له‌راپۆرتى پزیشکیشدا کچ ده‌رچووه
کاوان ئه‌بوبه‌کر/ عه‌تا حه‌مه ساڵح، به‌عشیقه
ئه‌و رۆژه‌ى گه‌شتینه به‌عشیقه پێنج شه‌ممه بوو، له‌و رۆژه‌دا یه‌زیدییه‌کان ده‌چنه سه‌ر گۆڕى مردووه‌کانیان، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر گۆڕستانى یه‌زیدییه‌کان، ژنان کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ بوو بوون و به‌ده‌هۆڵ و زورناوه که عاده‌تێکى خۆیانه له‌خۆیان ده‌دا، به‌تایبه‌تى که‌سوکارى ئه‌و (24) کرێکاره یه‌زیدییه بوون که له‌مدواییه‌دا له‌رێگه‌ى موسڵ و دواى کوشتنى دوعا کوژران، به‌ناو به‌عشیقه‌دا ده‌گه‌ڕاین خه‌ڵکى ئه‌وێ زۆر ئاسایى بوون و روخسارى خه‌مبارییشیان پێوه دیار بوو. شیروان جه‌مال کوڕێکى گه‌نجى موسوڵمان بوو له‌به‌عشیقه، زۆر به‌داخ بوو بۆ ئه‌و رووداوه و به‌ناوى هه‌موو گه‌نجه‌کانى به‌عشیقه‌وه به(موسوڵمان و یه‌زیدى و مه‌سیح)ییه‌کانه‌وه ئیدانه‌ى کوشتنى دوعاى ده‌کرد، شیروان که له‌ئاماده‌کردنى ئه‌م ریپۆرتاژه‌ماندا زۆر هاوکارى کردین، زۆر حه‌زى ده‌کرد راستییه‌کانى رووداوه‌که وه‌ک خۆى بگێرێته‌وه، شیروان ده‌ڵێت: (ئێواره‌ى رۆژى 9/4 بوو، دواى ئه‌وه‌ى دوعا له‌بنکه‌ى پۆلیسى به‌عشیقه‌وه ته‌سلیمى ماڵى قه‌وال سلێمان کرا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک گه‌نجى ناوچه‌ى به‌حزانییه‌وه که نزیکه‌ى (500 بۆ 600) که‌س ده‌بوون و کڵاشینکۆف و ده‌مانجه‌یان پێ‌بوو،
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/5/7ساعت 5:1 PM توسط شه‌ره‌ف
|
كلتوری به‌ردبارانكردنی خۆشه‌ویستی له‌خوێنی كێدا؟
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵه‌ی تایبه‌تكردنی كلتور‌و ئاین به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو
میهره‌بان عه‌بدوڵڵا ـ زانكۆی سلێمانی
ئه‌و ڕووداوه‌ی كه له ئه‌ده‌بیاتی عه‌قڵگه‌لێكی تاریك كه‌وته‌وه باس‌و خواسی ئێزیدیه‌كان وه‌كو به‌شێكی نێو پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد, به‌ڵام خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ئاینیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی هێنایه گۆڕی, لێره‌دا خواستی نووسینێك كه هه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیران‌و سیكۆلاریسته‌كانی كورد, به‌تایبه‌تكردنی كلتووری ئیسلام به‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب, له زیهنمدا دروستیان كردووه, له‌لام گه‌ڵاڵه بوو, ده‌مه‌وێ بیسه‌لمێنم, ئایا ڕاسته
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/5/6ساعت 4:45 PM توسط شه‌ره‌ف
|
Kurdish girl stoned to death in Kurdistan of Iraq
According to report by Human Rights Organization of Kurdistan a 17 year old Kurdish girl named DOA (name translation: prayer) was publicly stoned to death in the Kurdistan province of Iraq . Doa was born to a Yazidi sect which is a religious minority of the Kurds. Doa was in a relationship with a Sunni Mulsim boy that she wanted to marry.
At a tribal court, Doa was sentenced to death by stoning. This gruesome act was filmed but due to the extremely graphic nature of this film it is not being posted.
Stop Child Execution Campaign strongly condemn such inhumane practices and requests Government of Iraq, United States, United Nations, other governments, human rights organizations and media to demand an international inquiry to this crime against a young child and to hold those responsible accountable for this crime
+
نوشته شده در 2007/5/2ساعت 4:14 PM توسط شه‌ره‌ف
|
له‌دوا په‌ره‌سه‌ندنی كاره‌ساته‌كه‌ی دوعادا
، میری ئێزیدییه‌كان ده‌ڵێت
"به‌مه‌به‌ستی پشكنینی پزیشكی ته‌رمه‌كه‌ی دوعا له‌قه‌بر ده‌رهێنراوه".
ئاژانسه‌كان: له‌راگه‌یاندنێكی رۆژنامه‌وانیدا میر ته‌حسین به‌گی میری یه‌زیدییه‌كان هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه "ته‌رمه‌كه‌ی دوعا له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پزیشكی دادوه‌رییه‌وه ده‌رهێنراوه، به‌و مه‌به‌سته‌ی پشكنینی بۆ بكرێت كه ئایا به‌ر له‌كوشتنی ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر یان نا، كه مردووه كچ بووه یان نا".
له‌ڕگه‌یاندنه‌كه‌شدا ئاماژه به‌وه كراوه كه "تا ئێستا ئه‌نجامی پشكنینه‌كه دیاری نه‌كراوه
awena
+
نوشته شده در 2007/5/2ساعت 3:54 PM توسط شه‌ره‌ف
|
که‌مپینی جیهانی دژ به ڕه‌شه‌کوژی
و به‌رده‌باران کردنی ژنان
له کوردستان!
به‌ردبارانکردنی "دۆعـــا" ئه‌و کچه گه‌نجه‌ی که ته‌نها تاوانی ئه‌وه بوو خۆشه‌ویستی کرد!!
له‌ناوه‌ڕاستی شارۆچکه‌ی به‌عشیقه‌و به‌به‌رچاوی سه‌دان که‌سه‌وه، و له‌سه‌ر تاوانی خۆشه‌ویستی"دۆعـــا" تا مردن به‌ردبارانکرا.
درێژەی بابەت...
+
نوشته شده در 2007/5/2ساعت 3:32 PM توسط شه‌ره‌ف
|
له‌م ماوه‌یه‌دا به‌تایبه‌تی دوای رِووداوی شه‌هیدكردنی خاتوو دوعا له‌گوندی "به‌هزان" ی سه‌ر به ناوچه‌ی "باشیكا" كه زۆر نامرۆییانه به‌پیلانی دوژمنان و به‌ده‌ستی ژماره‌یه‌ك تاوانكار ئه‌م كرده‌وه‌یه ئه‌نجام درابوو، چه‌ندین لێكدانه‌وه‌و گفتوگۆ له‌ناو چین و تویژه‌كانی كوردستان بلاَوبۆوه‌و زۆر گیرِانه‌وه‌ی به هه‌ڵه‌ش خۆی خزانده نێو جه‌ماوه‌ری كوردستان به ئامانجی چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كی و له‌به‌ین بردنی ئه‌و ئه‌زموونه سه‌قامگیریه بی وێنه‌یه‌ی، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچه‌كه پیاده‌ی ده‌كات، كه هه‌موو دیموكراتیخواز و ئاشتیخوازیكی ناوه‌و ده‌ره‌وه گه‌واهی ئه‌و راستیه ده‌ده‌ن.
ئیمه وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان كه پێشتر به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه‌مان كردوه‌و به كارێكی دوور له‌به‌ها مرۆیی و ئاینیه‌كانمان ناوزه‌دكرد، ئیستاش به هه‌مان شێوه ئه‌و كرده‌وه‌یه و كرده‌وه‌ی شه‌هیدكردنی 24 كوردی ئیزیدی و هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆیی دژ به هه‌ر كه‌سیك بیت، ئیدانه و مه‌حكوم ده‌كه‌ین كه ئامانجیان به ته‌نها نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و تێكدانی ره‌وشی ئارامی و پێكه‌وه ژیانی نیوان كوردی ئێزیدی و كوردی موسوڵمانی كوردستانه و هه‌وڵیكی تری ناحه‌زانه بۆ كۆسپ نانه‌وه بۆ به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه كوردستانیه‌كان كه شنگال و شێخان و باشیكا و ناوچه‌كانی تری ئێزیدی نشین ده‌گریته‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه داوا له‌ریزداران زانایانی ئاینی ئیسلامی و ریش سپی و پیاو ماقوڵ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هه‌موو ئازادیخوازیكی ئه‌م كوردستانه ده‌كه‌ین به هوشیاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه بكه‌ن تاوه‌كوو هیچ جۆره گیره شێوینێك نه‌توانی درز بخاته نێو برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی هه‌زاران ساڵه‌ی پیكهاته و نه‌ته‌وه‌و ئاینزاكانی كوردستان و هه‌موومان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵویست به‌رامبه‌ر دوژمنانی ئه‌زموونه‌كه‌مان بوه‌ستینه‌وه‌و كار بۆ ئاوه‌دانكردن و خۆشگوزه‌رانی هاوولاَتیانی كوردستان بكه‌ین، به‌هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌و پیكهاته‌كانیانه‌وه.
له‌كوردستان دا هه‌میشه یاسا سه‌روه‌ره و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژ به یاسا و به‌ها مرۆیی و ئاینیه‌كان ده‌جوڵینه‌وه‌و ئاژاوه ده‌نێنه‌وه، له سزای یاسایی ده‌ربازیان نابێت و به‌سزای خۆیان ده‌گه‌ن.
بژی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئایین و پێكهاته‌كانی كوردستان
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
29/4/2007
+
نوشته شده در 2007/5/2ساعت 3:27 PM توسط شه‌ره‌ف
|
به‌داخه‌وه ديسان ژيانی ژنێک به تراژديای مه‌رگ و ئێشقدا كۆتايی پێهات. كچێكي 17 ساڵان به تاوانی پساندنی زنجيری سوننه‌ت و مه‌زهه‌ب له مه‌عبه‌دی كۆنه‌په‌رستیدا قوربانی كرا.
ديسان په‌نجه‌ی جه‌لادی شه‌ره‌ف به خوێنی ژنێك سوور بوو كه ويستی له بازنه‌ی ياسا كۆن و دياریكراوه‌كان ده‌رباز بێت.
مه‌رگي دڵته‌زێنی (دوعا) به رِاستی رووداوێكی ناله‌بار و سه‌ير بوو، واته په‌لامارێكی دڕندانه به‌سه‌ر ژنێكدا به بيانووی پاراستنی شه‌ره‌ف.
ئه‌و كاره‌ســاته له حاڵێكدا روویداوه كه حكوومه‌تــی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌هێزكردنی بزاڤی به‌رانبه‌ری خوازانه‌ی ژنان پشتگيریی ئابووری و مه‌عنه‌ویی رێكخراوه‌كان، چالاكـــان و ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ناوچه‌كانی تر ده‌كات.
(دوعا) له‌كاتێكدا به‌ردباران كرا و ته‌رمه‌كه‌ی به‌سه‌ر خاك و به‌ردی شه‌قامه‌كاندا كێشرا كه هێشتا بڕيارنامه‌ی كۆنفرانسی جيهانیی ژنانی كورد له هه‌ولێر له‌سه‌ر سايته‌كاندايه و هێشتا به‌شداربوان ماندوويه‌تیی سه‌فه‌ريان پێیه.
ئه‌م جه‌نايه‌ته زايه‌ڵه‌ی مه‌ترسيیه‌كـی گه‌وره‌يه كه له گوێی مــرۆڤی روشنبير و ئـازادیخــوازدا ده‌زرنگێته‌وه تا به شێوه‌يه‌كی راديكال و به‌ربڵاو دژ به ياسا كــۆن و نالــه‌باره‌كان بوه‌ستن و لــه
كۆمه‌ڵگادا بزووتنه‌وه‌يه‌كی گشتی سازكه‌ن.
خه‌باتی به‌رهه‌ڵستانه و رِاوه‌ستان به‌رانبه‌ر به قانـوونه نووسراو و نه‌نووسراوه دواكه‌وتوه‌كان ئه‌ركی هه‌موو ئينسانێكی ئازاديخوازه، كه ئه‌م راستيه به جه‌ماوه‌ر بسه‌لمێنين، ژن ئامراز و مڵكی پياو نيه و هه‌ردووكيان مافی يه‌كسانی بنه‌ماڵه‌يی و كۆمه‌ڵايه‌تييان هه‌يه.
له كۆتاييدا ژنانی نووسه‌ری كورد چاوه‌رِوانی سزادانی تاوانبارانی ئه‌م كاره‌ســاته نائينسانيه و ده‌ركردنی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ به‌رگــری كردن له په‌ره‌پێدانی كوشتنی ژن به بيانووی پاراستنـی شه‌ره‌ف ده‌كه‌ن:
به‌ڕێز سه‌رۆکی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێز سه‌رۆکی پارله‌مانی كوردستان
به‌ڕێز وه‌زیری رۆشنبيری كوردستان
به‌ڕێز وه‌زیری دادی كوردستان
به‌ڕێز وه‌زیری مافی مروڤی كوردستان
سه‌رجه‌م ده‌زگا رِاگه‌ياندنه‌كان
سه‌رجه‌م رێكخراوه مه‌ده‌نيه‌كان
سه‌رۆکی كۆميته‌ی ژنانی نووسه‌ری پێنی كوردی
سيمين چايچی
+
نوشته شده در 2007/5/2ساعت 3:25 PM توسط شه‌ره‌ف
|